کۆرسی خوێندنەوەی نەخشەی کارەبایی
کۆرسی خوێندنەوەی نەخشەی کارەبایی:
ئەم کۆرسە فێری خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشەی کارەبایی پیشەسازی دەکات. بابەتەکانی وەک هێمای کارەبایی، وێنەکێشانی نەخشەیی، دیاگرامی وایەرکردن و ستانداردەکانی دیزاین دەگرێتەوە. ئەمە کارامەیییەکی بنەڕەتییە کە هەموو تەکنیکار و ئەندازیارێکی کارەبا پێویستی پێیەتی.کۆرسی CADe-SIMU
کۆرسی CADe-SIMU:
ئەم کۆرسە سۆفتۆێری CADe-SIMUتان پێ ئاشنا دەکات بۆ دیزاینکردن و ھاوشێوەکردنی سووڕەکانی کۆنترۆڵ و پاوەر لە کارەبای پیشەسازی و ئەۆتۆمەیشن. فێر دەبیت کە دیاگرامی وایەرکردن و سووڕەکانی پاوەر و کۆنترۆڵ بکێشیت، کاراییەکانیان تاقی بکەیتەوە و کێشەکان لە ژینگەیەکی سەلامەت و هاۆشێوەدا چارەسەر بکەیت.کۆرسی PLC LOGO
کۆرسی PLC LOGO: ئەم کۆرسە پێشەکییەکە بۆ ئۆتۆماتیکی پیشەسازی بە بەکارهێنانی PLC LOGO. بابەتەکانی وەک هاردۆێری PLC، مۆدیولەکانی هاتنەژوورەوە و دەرچوون، لۆژیکی FBD، و پڕۆژەی ئۆتۆماتیکی سادە دەگرێتەوە. تا کۆتایی کۆرسەکە دەتوانیت پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی کۆنترۆڵ و ئۆتۆماتیکی دیزاین و جێبەجێ بکەیت.
کۆرسی AC Drive
کۆرسی AC Drive:
لەم کۆرسەدا فێری ئینڤێرتەر (AC Drive) دەبیت بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی و هێز و کارایی ماتۆڕی کارەبایی. ڕاهێنان لەسەر ڕێکخستنی پارامێتەر، دەستپێکردن، کۆنترۆڵکردنی هێز و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی پراکتیکی پێشکەش دەکرێت. ئەم کۆررسە گونجاوە بۆ تەکنیکار و ئەندازیارانی کارەبای پیشەسازی.کۆرسی کلاسیک کۆنتڕۆڵ
کۆرسی کلاسیک کۆنتڕۆڵ:
ئەم کۆرسە تایبەتە بە کارەبای پیشەسازی، خوێندکاران ئاشنا دەکرێن بە بنەماکانی دیزاینکردن و جێبەجێکردن و پاراستنی سیستەمی کارەبایی لە بواری پیشەسازی. بابەتەکانی وەک ناسینی تواوی پارچەکانی کلاسیک کۆنتڕۆڵ، خوێندنەوەی نەخشە، ماتۆڕی کارەبایی، شێوازەکانی دەستپێکردنی ماتۆڕ، پاراستنی کارەبایی، کۆنتاکتۆر، ڕێلەی، تایمەر و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی پیشەسازی بە شێوەیەکی گشتگیر دەکۆڵرێنەوە.کۆرسی تەئسیساتی کارەبایی
بۆچی KarabaPro هەڵبژێرین؟
فێربوونی پراکتیکی و کارپێکراو
کۆرسەکانمان تەنها نەزەری نین، بەڵکو بە ڕاهێنانی پراکتیکی و پڕۆژەی ڕاستەقینە داڕێژراون بۆ ئەوەی خوێندکاران بە خێرایی کارامەییەکانیان لە جیهانی ڕاستەقینەدا بەکاربهێنن.
ڕاهێنەری پیشەیی و بەئەزموون
ڕاهێنەرمان مامۆستا فەرەیدوون مەجیدی، ئەندازیار و تەکنیکاری بە ئەزموون لە بواری کارەبادایە کە یاوەریت دەبێت لە ڕێگاکەتدا بۆ بوون بە پیشەیی بە زانیاری پراکتیکی و پڕۆژەی ڕاستەقینە.
چەندین کۆرسی گشتگیر
لە کارەبای بیناسازی و پیشەسازییەوە تا بواری ئەۆتومەیشن و AC Drive و PLC و بەرنامەی ھاوشێوەکردن، هەموو ئەو کارامەییانەی کە پێویستن لە بازاڕی کاردا پێشکەش دەکەین لە شێوەی کۆرسی گشتگیردا.
چوونە ژوورەوەی متمانە بەخۆبوون بۆ جیهانی پیشەیی
ئێمە تەنها فێرکردن ناکەین؛ ئێمە خوێندکاران ئامادە دەکەین بۆ سەرکەوتن لە دەرفەتەکانی پیشەی جیهانی ڕاستەقینەدا بە گرنگیدان بە کارامەیی پراکتیکی و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری پیشەیی.
دڵنیا نیت کام کۆرس باشترینە بۆ تۆ؟
سەرنجی بەشداربووان